لەلیژنه‌ی شاره‌وانی پێشوازیمان كرد له بەرێز
ولییام سبینس سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤی ئه‌مریكی و خاتوو رۆبن گری بەرێوەبەری پرۆژەکان لە پەیمانگای ناوبراو.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان، كه‌بڕیاره له‌په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت.
بە پوختی باسی پێشنیازە یاساکەمان کرد و گرنگی ھەرێمی کوردستان و ئەم یاساییەمان خستەروو.
سه‌رۆكی په‌یمانگه‌كه باسی له‌گرنگی و پێویستیی یاسایه‌كی له‌م شێوه‌یەی كرد‌و ڕایگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان پڕیه‌تی له‌شوێنه‌وارو ناوچه‌ی مێژوویی، کەده‌توانرێت وه‌ك كه‌ره‌ستەی مێژوویی و كلتووری سوودی لێ ببینرێت.
پەرلەمانتار
د. زێدان برادۆستی
12/16/2020
لیژنه‌ی شاره‌وانی پێشوازیمان كرد له بەرێز ولییام سبینس و خاتوو رۆبن گری
- بۆچوونت بنووسە