ئازیزان سەرنجی ئێوە بۆ بابەتی خانەنشینی پەرلەمانتاران رادەکێشین و رای خۆمان دەدرکێنین
ئایە ئێمە خانەنشین دەبین یان موزایدە دەکەین !!!! ؟؟؟؟؟
ئەو ماوەیە ھاولاتیان قسەی زۆریان لەسەر کرد بەشێوەی شیاو نە شیاو !!!!! کە گوایە ئێمە چۆن رازی بوونە بە وەرگرتنی خانەنشینی !!!! ؟؟؟؟؟
پێمان باش نەبوو ھیچ قسەیەک بکەین.
بەڵام پسیارکردنی برادەران و ئەوانەی بەبێ ئەوەی راستی بزانن قسەیان دەربارەی دەکرد، بەتایبەت ئەوانەی دوور لە پرەنسیپەکانی بیرکردنەوەی دروست لێدوانیان لەسەر دەدا، بۆیە وای کرد ئێمەش قسەیەکی خێری لێبکەین.
لە ئێستادا قانونەکە ھێشتا چەند کاتێکی ماوە، بەرکاربێ ؟؟؟؟
بۆ تێبینی و سەرنجی ئێوە حەز دەکەین بزانین، ئێمە بە رەزامەندی خۆمان دەنگمان بەو یاساییەداوە.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە لە بارەی خانەنشینی چی دەکەین یان چی کراوە ؟؟؟؟؟
کێن ئەوانەی بەجدی خانەنشینی رەتدەکەنەوە ؟؟؟
خانەنشینی پەرلەمان دەبێت تەمەنی بگاتە ٤٥ سال و ١٥ خزمەتی ھەبێت ؟؟؟
بۆیە بەشێک لەم خانەنشینکردنە بۆ سەرلێشێوان گومرا کردنی و موزایەدەیە، لەگەل ھاونیشتمانیان !!!! ؟؟؟؟ .....
لای من ئەو بابەتە جێگەی شایەنی باس کردن نەبوو، چونکە من لە ناخی خۆمەوە بریارم داوە، پێویست بە نواسراو و فۆرم ناکات ؟؟
لەھەمووی گرنگتر لە ئێستادا ئامانج و کاری ئێمە ئەوەیە: کە تا چەند دەتوانین خزمەت بکەین و تا چەند دەتوانین لەگەل ھاونیشتیمان بەشداری خۆشی و ناخۆشیەکانیان بکەین و خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ بەرجەستە بکەین و لێیان دوورنەکەوینەوە !!!؟؟؟؟
لێرەدا دەتوانین بلێن دەرچوونی یاسایی چاکسازی گەورەترین دەسکەوتوو و یاسا بووە، کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، کە ھەندێ کەس وایان زانییوە تەنیا باسی خانەنشینی پەرلەمانتارانە.
وە لە ھەمان کاتدا زۆرێک لە خەلکی ئامانجیان شکاندنی شکۆی پەرلەمانە، بۆیە خانەنشینیان کردۆتە بەھانە، لەم سۆنگەیەوە یەکەم لایەن کە زەرەرمەندی شکاندنی پەرلەمانە، خەڵکی کوردستانە. چونکە ئەم دامەزراوەیە کاری چاودێریکردنی حکومەتە و رێگەگرتنە لە ھەموو کارێکی نایاسایی.
بۆیە بریار و داھاتووی ئێمە لە کۆتایی خولی ئێستای پەرلەمان بەروونی بەدەردەکەوێت، بەو پەری ھەستکردن بە بەرپرسیارەتیەوە ئارەزووی گەرنەوەمانە بۆ سەر پیشەی رابردوومان، وە شانازیشی پێوەدەکەین.
لەگەل رێزدا
پەرلەمانتار
د. زێدان برادۆستی