أعلان الهيدر

12/15/2019

سەرەتا بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەروەردەیی سەردانی وەزیری پەروەردەمان کرد

بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەروەردەیی سەردانی وەزیری پەروەردەمان کرد


بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەروەردەیی سەردانی وەزیری پەروەردە بەرێز ئالان حمەسعیدمان کرد.

لە سەردانەکەمان بۆ لای وەزیری پەروەردە چەند بابەتێکی پەروەردەی گرنگمان تاوتوێکرد لەوانە :-
١- دۆزینەوە رێگا چارەسەرێک بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ی دەرەکی بۆ ئەوەی لە سەنتەری قەزایەکانیش تاقیکردنەوەی تمھیدی ئەنجام بدەن.
٢- باسکردن لە گیروگرفتی قوتابخانەکان و پێویستی نوژەنکردنەوەیان.
٣- باسکردن لە چەند گرفتێکی بواری پەروەردە لە ناحیەی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست، بەلێنی دا لە نزیکترین کاتدا چی پێویست بێت بۆ ھاوکاری ئەم دەڤەرە ئەنجامی بدات.

پەرلەمانتار
د.زێدان برادۆستی
يتم التشغيل بواسطة Blogger.