لە ساڵی 2016 وە ھەولی کردنەوەی مۆزەخانەیەک لە ناحیەی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست دەدەین. دواین جار شوێنی حەمامی سیدەکانمان ھەڵبژارد بەلام بەھۆی قەیرانی دارایی ئەنجامی نەبوو.
بۆیە لە بەرواری 13/12/2016 بە ھاوکاری بەرێوەبەری ئەوکاتی ناحیە بەرێز کاک کاروان گوندەژووری و بەرێوەبەری گشتی شوێنەوارەکانی کوردستان لەو کاتدا بەرێز مەلا ئاوات بوو وە بە ئامادەبوونی بەپرسانی حزبی و حکومی لە دەڤەری برادۆست
ھۆلێکی کەلەپوری ھاوشێوەی مۆزەخانە لە بینایەی ناحیەدا کرایەوە دواتر لەبەر دوو ھۆکار بەناوی بەندە کرا و ناونرا ( ھۆلی د. زێدان برادۆستی)، یەکێکیان وەک شوێنەوارناسێک کە کاری شوێنەوارم لە برادۆستدا ئەنجام داوە، وە دووەمیان لەبەر ئەوەی ئەرکی مادی دروستکردنی ھۆلەکە و بەردی کێلەشینم لە ئەستۆ گرتبوو ئەو ناوەی لێنرا.

بەلام لە ئێستا دا داوا دەکەین شوێنی حەمامی سیدەکان نوژەنبکرێتەوە و بکرێت بە مۆزەخانەیەکی تایبەت بە ئەم دەڤەرە.