أعلان الهيدر

10/25/2019

سەرەتا سەردانی کردنی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار

سەردانی کردنی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار


سەردانی وەزیری شارەوانیم کرد لە نزیکەوە گفتوگۆمان لەبارەی دوو تەوەری سەرەکی کرد

لەتەوەری یەکەمدا:- باسمان لە کێشەو گرفتەکانی سنوری ناوچەی برادۆست لە ناحیەی سیدەکان کرد لە رووی شارەوانی و ئاو و ئاوەرۆ چەندین بواری تر، وەزیری شارەوانی بەلێنی دا بەشێوەیەکی بەردەوام بە دوایەکەوە سەرجەم داواکاریەکانی شارەوانی سنوری ئیدارەی ئەم دەڤەرە جێ بەجێ بکات.

لەتەوەری دووەمدا:- باسمان لە کێشەو گرفتەکانی بواری شوێنەوار و گەشتوگوزارکرد.
کە چەند خالێکی گرنگی لە خۆگرت بەم شێوەیەی خوارەوە
١- سەرجەم ئامادەکاریەکان تەواوبوونە بۆ پێشکەشکردنی پرۆژە یاسای پاراستنی شوێنەوارەکانی کوردستان و پەسەندکردنی لە پەرلەمانی کوردستاندا، کە ئەمەش دەبێتە گرنگترین کار کە پەرلەمان و حکومەت بکات لەبواری شوێنەوارو کەلەپور.
٢- باسی دواین کارەکانی دامەزراندی ( دەستەی شوێنەوار و کەلەپور ) کرا کە بە خۆش حالیەوە ئێستا گەیشتینە دواین قۆناغی کردنەوەی ئەم دەستەیە کەئەمەش دەبێتە دەستکەوتێکی ناوازەی حکومەتی ھەرێم.
٣- باس لە گیروگرفتەکانی بواری شوێنەوار کرا بەگشتی و شێوازی کارکردن لەگەل شاندە بیانیەکان و شێوازی کارکردنیانیان.
٤- داوامان لە بەرێز وەزیری شارەوانی کرد میزانیەی تایبەت بدات بە شوێنەوار بە تایبەت تر بۆ کار کردنی شاند و گروپی شوێنەواری ناوخۆی لە بواری شوێنەوار.
٥- دوامان کرد ھەماھەنگی تەواو ھەبێت لە نێوان سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی شوێنەوار و گەشتوگوزار لەگەل زانکۆیەکانی کوردستان بەپێی شوێنی جوگرافیان.
٦- کارکردن و پەلە کردن بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسای گەشتوگوزار.
٧- خالی کۆتایی باسی بە گەشتیار کردنی شوێنەوارەکان کرا کە پێویستە بە گرنگیەوە بایەخ بەم لایەنە و بوارە بدرێت.

لە گەل رێزدا

شوێنەوارناس و پەرلەمانتار
د.زێدان برادۆستی
يتم التشغيل بواسطة Blogger.