أعلان الهيدر

10/07/2019

سەرەتا لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو كێشه‌ی چه‌ند زانكۆیه‌كی تایبه‌ت ده‌كات

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو كێشه‌ی چه‌ند زانكۆیه‌كی تایبه‌ت ده‌كات


لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان
به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو كێشه‌ی چه‌ند زانكۆیه‌كی تایبه‌ت ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 7/10/2019، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌هۆڵی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌ی زانكۆكانی نور و حه‌دبا و كتاب، كه‌ كێشه‌ی باوه‌ڕپێكردنیان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاردرا شاندێكی لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بكات و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌و چه‌ند پرسێكی ترى په‌یوه‌ست به‌ قوتابیان و خوێندنی باڵا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بكه‌ن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا شاندێكى لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بكات و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس و كێشه‌و كه‌موكوڕیی قوتابیان و ره‌وشی په‌روه‌رده‌یی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بكه‌ن.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشت و سكاڵایانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان بڕیاردرا ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌ وه‌ڵامهدانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێن به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
يتم التشغيل بواسطة Blogger.