أعلان الهيدر

10/10/2019

سەرەتا راگەیەنراویک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە

راگەیەنراویک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە

پەرلەمانی هەریمی کوردستان، بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە لەشکرکیشی سوپای تورکیا بۆ چەند ناوچەیەکی جیاجیای رۆژئاوای کوردستان دەروانێت و داوا دەکەین هەرچی زووە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوەستینرین و لە ریگای دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەوە کێشەکان چارەسەر بکرین . دۆخی ناوچەکە هیشتا لە قۆناغیکی هەستیار و ناجێگیردایەو شەری تیرۆر کۆتایی نەهاتووەو گەلانی ناوچەکە لە نەهامەتی و ناسەقامگیریدا دەژین و پیمان وایە ئەم لەشکرکیشیە نەک چارەسەری کیشەکان ناکات، بەلکو ئاسۆی چارەسەری و ئاشتی دوورتر دەخاتەوە.
داوا لە کۆمەڵگای نیوەدەلەتی دەکەین، بە تایبەتی ئەمریکا و روسیا و بەریتانیا و فەرەنسا ، هەموو هیزو توانایان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەو ریگرتن لە ناسەقامگیری زیاتر و هەولدان بۆ رەخساندنی هەلومەرجی نوێ بۆ دانوستاندن.
بە توندی ئیدانەی هەر جۆرە پەلامارێک دەکەین کە هاولاتیانی سیڤیل بە ئامانج بگریتلە هەر لایەکەوە بیت. پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی تەواو لە بوونی دیالۆگ و گفتوگۆ دەکات لە سەر ئاستی هەریمایەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی کیشەکانی ناوچەکە.
گەلی کوردستان ، بە شانازییەکی زۆرەوە پیشەنگی خەبات و قوربانی بووە لە شکست پیهینانی تیرۆریستانی داعش و هینانەدی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی. بەردەوامی ئەم دۆخە نەخوازراوە سەربازییەی سەر رۆژئاوای کوردستان ، زەمینەی زیاتر بۆ تیرۆرسیتان دینیتە ئاراو دەستکەوتەکانی شەری تیرۆر لە ناو دەبات و بەوەش ئاشتی هەریمایەتی و جیهانی دەکەویتە بەردەم هەرەشەی جددیەوە.
پەرلەمانی کوردستان بەردەوام پشتیوانی چارەسەری ئاشتییانەو دیموکراسییانەی دۆزی رەوای خەلکی کوردستانە لە هەر پارچەیەک بیت.
داوا لەسەرجەم هیز و لایەنە کوردستانیەکان دەکەین ، هەموو ناکۆکیەکی سیاسی بخەنە لاوەو لە سەر بنەمای حیکمەت و دووربینی سیاسی ، پیکەوە لە خەباتی ئاشتییانەو دیپلۆماسیانەو مەدەنیانە بەردەوام بن بۆ کۆتایی هینان بەم دۆخە نەخوازراوە.
پەرلەمانی کوردستان بەردەوام بە دواداچوون بۆ ئەم دۆخە دەکات و ئامادەکاری بۆ دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

يتم التشغيل بواسطة Blogger.