أعلان الهيدر

10/02/2019

سەرەتا نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی دەڤەری برادۆست

نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی دەڤەری برادۆست


سەردانی کردنی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ بوون:-
دوای ئەوە پلانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوری قەزای سۆران راگەیاندران و دەڤەری برادۆستی لێ بێبەش بوو.
ئەمرۆ ئەو داواکاریانەمان دایە وەزیری ئاوەدانکردنە بۆ پەلەکردن لە چاک کردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی ناحیەی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست، بەم شێوەی خوارەوە:-
١-رێگای سەرەکی سیدەکان - سۆران
٢-رێگای سیدەکان - کەژەک - پەنچار
٣-رێگای سیدەکان - دۆلی زەرزێ
٤-رێگای سیدەکان - دەشتەھێرت
٥-رێگاێ دەشتی بەرازگر- گەلی رەش
٦-رێگای سیدەکان - گەلی لێتانێ
٧-رێگا و کۆلانەکانی ناو ناحیەی سیدەکان
زۆر سوپاس بۆ خوای گەورە بەرێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە داواکاریەکەی ئێمەی قبولکرد و رەزامەندی دا بە چاکردنەوەی ئەو رێگایانە، داوای کرد لە بەرێوەبەرایەتیە مەعنیەکان بەزووترین کات دەرخستە ئامادە بکرێت و لە میزانیەی ٧٪‏ زیادکراوی وەزارەت خەرج بکرێ وە ئەوانی تر لە وەرزی داھاتوو واتە لە وەرزی بەھاری داھاتوو کاری لەسەر دەکرێ ( رێگای دۆلی زەرزی، گەلی شێخ زادا، بۆلێ، بەرازگر، لێتان) وەمانەش کە رەزامەندی دراون بەم شێوەیەن:-
١-رێگای سەرەکی سیدەکان - سۆران
٢- رێگای سیدەکان - کەژەک - پەنچار
٣- رێگای سیدەکان - نزارییە (دەشتەھێرت)
لەگەل رێزدا
د.زێدان برادۆستی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

يتم التشغيل بواسطة Blogger.