لەم سۆنگەیەوە بە پێویستی دەزانین لە رێگای پەرلەمانە داوا لە حکومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین کە خالێکی سنوری لە دەڤەری برادۆست لەگەل کۆماری ئیسلامی ئێران دا بکرێتەوە.
بۆیە ناوچەی ( کێلەشین ) گونجاوترین و گرنگترین شوێنە بۆ کردنەوەی مەرزێکی نێودەولەتی، ئەم گرنگیەش ھەم بۆ کوردستان ھەمیش بۆ پارێزگای ھەولێرە ئینجا بۆ دەڤەری برادۆست.
چونکە سەرەرای گرنگی ئەم شوێنە، بوونی مەرزێکی نێودەولەتی دەبێتە خالێکی گرنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بایەخدانی زیاتریان بەو دەڤەرە و لەھەمان کاتدا ئەم دەڤەرە و کوردستانیش لە رووی ئابووری و ئاوەدانیەوە زیاتر دەگەشێتەوە.
بۆیە کۆڵنادەین و ھەموو ھەولێکمان دەخەینەگەر بۆ کردنەوەی ئەو مەرزە، سەرچەم کارە خزمەتگوزاریەکانی تر وەک رێگاوبان و کشتوکال کە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئاماژەیان پێدەکەین.
وە داواشمان کردووە لە پرۆژە یاسای خالە سنوریەکان ئاماژەی بەم خەلە سنوریە بکرێت، وە ئەگەر ئێستاش پێرانەگات تا کردنەوەی ئەو مەرزە دواتر دەتوانین ھەمواری یاسایی بۆ بکەین.