8/08/2018
سیمینارێك له‌باره‌ی " ڕه‌وشی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مرۆ سیشه‌ممه 30ی كانونی دووه‌م 2108.
له هۆڵی فه‌رهادی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات ، به ئاماده‌بوونی به‌رێز ( پ.ی.د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، حاكم سه‌مه‌د مه‌حه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سیمینارێكی له‌باره‌ی " ڕه‌وشی ژینگه‌ی هه‌رێم كوردستان" سازكرد.
له سیمیناره‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه ئاماژه‌ی به ڕه‌وشی ژینگه‌یی هه‌رێم و ئاسته‌نگ و گرفته ژینگه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
حاكم سه‌مه‌د مه‌حمه‌د، به‌شێكی تری سیمیناره‌كه‌ی تایبه‌تكرد، به پرسی هۆشیاری ژینگه‌یی و هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه له پێناو پاراستنی ژینگه.
له دوای ته‌وابوونی سیمیناره‌كه به‌رێز سه‌رۆکی زانکۆ دیاری زانکۆی پێشکه‌ش به سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ژینگه کرد، دواتر ڕاگرایه‌تی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات به ئاماده‌بووونی سه‌رۆكی زانكۆ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه و مامۆساتایان
.هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندنیان له نێو كۆلێژ ئه‌جامدا
30/01/2018
- بۆچوونت بنووسە