دیدارى فه‌رهه‌نگى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى پێکھاتە ئاینی و نه‌ته‌وه‌یەكانى هه‌رێمى كوردستان
بەندە ئەرکی رێکخستنی ئەم دیدارەی لە ئەستۆ گرتدیدارى ( فه‌رهه‌نگى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى پێکھاتە ئاینی و نه‌ته‌وه‌یەكانى هه‌رێمى كوردستان )
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى شوبات، كاتژمێر 9.30 خوله‌ك، له هۆڵى ( سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆیى سه‌لاحه‌ددین).
به ئاماده‌بوونى بەرێز د. یوسف گۆڕان وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و بەرێز د. ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆیى سه‌لاحه‌ددین و، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین و به‌ڕێزان ڕاگرو یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى زانكۆ‌و به‌رپرسى حكومى وحزبى و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ژماره‌یه‌ك له پیاوانى ئاینى له گشت ئاینه‌كان و قوتابیان.
ئەم دیدارە له لایه‌ن ڕاگرایه‌تى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات به هه‌ماهه‌نگى رێكخراوى " مه‌سه‌له " به‌ڕێوه‌چوو.
له دواى به‌خێرهاتنى ئاماده‌بووان هه‌ریه‌ك له وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و سه‌رۆكى زانكۆیى سه‌حه‌لاددین، وتارێكیان له باره‌ى گرینگى فه‌رهه‌نگى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌كان كرد له هه‌رێمى كوردستان و، ئاماژه‌شیان به ڕۆڵ و بایه‌خى زانكۆكان كرد، له قوڵكردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان، جه‌ختیشیان له گرینگى ئه‌م جۆره دیدار‌و كۆبوونه‌وانه كرده‌وه، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگى توندتیژى و توندڕه‌وى له نێو كۆمه‌ڵگاكان.
دیدار‌و پانێڵه فراوانه‌كه‌ى ڕاگرایه‌تى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و ڕێكخراوى مه‌سه‌له، ئاڕاسته‌و ته‌وه‌رو باسى جۆراو جۆرى له خۆگرتبوو، له باره‌ى فه‌رهه‌نگى پێكه‌وه ژیانى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر تاکی کۆمه‌ڵگا و كه‌لتوورى توندوتیژی و بایه‌خى هۆشیارى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان نه‌ته‌وه‌و ئاینه جیاوازه‌كان.
سه‌رجه‌م دیدار‌و پانێڵه‌كان له لایه‌ن كه‌سانى پسپۆر‌و ئه‌كادیمیست و په‌یوه‌ندیدار پێشكه‌شكران، پاش گفتوگۆكان و پرسیاری به‌شداربووان و هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان لە کۆتایی ئەم دیدارەدا دیاری زانکۆ و بروانامەی بەشداربوون بەسەر پانالیستە بەرێزەکان پێشکەش کرا.