جەماوەری سەربەرزی کوردستان
دوای هەوڵێکی چەندین ساڵە، بەئیرادەیەکی نیشتیمان ویستانە بەهاوکاری زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەکی گرنگ و نیشتیمانیمان خستە خزمەتی خەڵکی کوردستان کە چەندین ماددەی گرنگ و باشی تێدایەو جێبەجێکردنییان ڕێژەیەکی زۆر بەرزی دادپەروەری دەهێنێتە کایەوە.
خانەنشینی پلە باڵاکانمان لەسەدا هەشتاوە هێنایە سەدا پانزە بە مەرجی خزمەت و تەمەن و هەموو قسەیەکی هەندێک کەسمان بەدرۆ خستەوە کە دەیانگوت ڕۆڵەکانی خۆتان ئەم کارە ناکەن،لیستی شەهیدان پاک دەکرێتەوە لەوانەی موستەحەق نین و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانمان زامنکرد کەپارێزراو دەبێت، داوای مافی پەککەوتەو خانەنشینی شارستانیمان کردووەو ئیرادەی جدی حکوومەتمان بەدی دەکەین لە جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە.
تموح و ئامانجی ئێمە گەورەترە ئەمە تەنها دەستپێکەو فراکسیۆنی خۆتان فراکسیۆنی پارتی، وەک یەک تیم بە ئامانجی گەورە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان تێدەکۆشین لە ژێر فەرمایشت و ڕێنمایی جەنابی سەرۆک بارزانی کە ئیلهام بەخش و ڕێنیشاندەری ئێمەیە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان.
جەماوەری دڵسۆزمان بێ هیوا ناکەین و بەردەوام دەبین لە هەر هەنگاوێك کە ئەنجامەکەی خزمەتی خەڵک بێت.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
۱٦/۱/۲٠۲٠