ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان داواى به‌هاناوه‌چوونى قه‌ڵاى شێروانه و ڕزگاركردنى ده‌كات له ڕووخان.
دكتۆر زێدان برادۆستى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "قه‌ڵاى شێروانه هێما و ڕه‌مزى شارى كه‌لار و ده‌ڤه‌رى گه‌رمیانه و بووه‌ته سمبولى ئه‌م ده‌ڤه‌ره، بۆیه ده‌بێت ته‌واوى شوێنه شوێنه‌وارى و كه‌له‌پورییه‌كانى كوردستان بپارێزرێن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى وه‌كو قه‌ڵاى شێروانه و هاوشێوه‌ى ئه‌م قه‌ڵایه‌ن، چونكه بەتەواوی مۆركى كوردى و كوردستانییان پێوه‌دیاره".
گوتیشی: "له‌نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان‌م كردووه، داوامكردووه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌جددى به‌هاناى ئه‌م شوێنه‌وه بێن و له‌ڕووخان ڕزگاری بكه‌ن".
قه‌ڵاى شێروانه له ده‌روازه‌ى شارى كه‌لار درووستكراوه، یه‌كێكه له بینا ناوازه و گرنگه‌كان له‌سه‌ر ئاستى بینا كه‌له‌پورى و شوێنه‌وارییه‌كانى كوردستان، قه‌ڵاكه پێكهاتووه له دوو نهۆم و ژێرزه‌مینێك به‌چه‌ندین یه‌كه‌ى بیناسازى گرنگ ڕازاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین نه‌خش و نیگارى قه‌شه‌نگ كه‌هه‌ندێ به‌شی قه‌ڵاكه‌ى پێ ڕازێنراوه‌ته‌وه، نه‌خشه‌كانیش بریتین له دیمه‌نى ڕووه‌كى و ئاژه‌ڵى و ئه‌ندازه‌یی، مێژووى قه‌ڵاكه به‌پێی زۆر كنه پشكنین و سه‌رچاوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى (1866 ـ 1874) كه له‌سه‌ر ده‌ستى (محه‌مه‌د پاشاى جاف) دروستكراوه.
به‌پێى گێڕانه‌وه‌كان قه‌ڵاى شێروانه له ساڵانى 1925 و 1935 نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌رشیفه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌وباره‌یه‌وه، به‌نزیكیش له ساڵى 1989 و 1998 نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
شه‌وى 12/11/2018 زەویله‌رزه‌یه‌كى به‌هێز به‌گوڕى 7.3 پله به‌پێی پێوه‌رى ڕێخته‌ر شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌رزاند و به‌وهۆیه‌وه به‌شی سه‌ره‌وه‌ى قه‌ڵاى شێروانه كه به‌كڵاوفه‌ره‌نگى ناسراوه ڕووخا و دواتر له‌لایه‌ن ڕێكخراوێكى هۆڵه‌ندییه‌وه نۆژه‌نكرایه‌وه.
باس‌نیوز