لە پەیمانگای عیراقی بۆ نوژەنکردنەوەی شوێنەوار و کەلەپور،بەشداریکردنمان لە وۆرک شۆپی
(پلانی داهاتووی شاری ئامێدی) کە زانکۆی دهۆک و سندوقی مۆنۆمێنتی شوێنەواری جیهانی و سندوقی پاراستنی کەلەپوری سەر بە کونسولخانەی بەریتانی رێکیانخستووە .
لەم وۆرک شۆپەدا تاوتێی نەخشەی داهاتووی شاری ئامێدی کرا بە پێشکەشکردنی چەند سیمینارێک لە لایەن ئەندازیاران و قوتابیانی کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی دهۆک، بەمەبەستی زەمینەسازکردن بۆ تۆمارکردنی شاری ئامێدی لە لیستی ڕێکخراوی یونسکۆ و دانانی لە ڕیزبەندی کەلەپوری جیهانیدا.