أعلان الهيدر

11/22/2019

سەرەتا مژدە بۆ دەڤەری برادۆست

مژدە بۆ دەڤەری برادۆست

لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تەواوی تێچووی رێگاوبانەکان دا، کە ئێمە داوامان کرد بوو.

دوای ھەوڵ  داواکاری ئێمە بۆ چاک کردنی رێگاوبانەکانی دەڤەری برادۆست، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ بوون رەزامەندی نیشاندا، و دەرخستەی تێچوونی رێگاکانی بۆ ئەنجومەنی وەزیران نارد ،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش لە بەرواری ١٩ / ١١ / ٢٠١٩ بە نوسراوی ژمارە ٩٨٧٧ لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، رەزامەندی لەسەر تەواوی تێچووی رێگاوبانەکان داوە  ،هەورک ئێمە داوامان کردبوو.

هەروەها هیچ کەس و شوێنێک ناتوانی دەستکاری ئەو پارەیە بکات کە بۆ تێچووی ڕێگاوبانەکانی دەڤەری برادۆست تەرخان کراوە، یان لە چاککردنەوەی   رێگا و بانەکانی شوێنێکی تر بەکاری بهێنن.

لەم بارەیەشەوە  وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ بوون پێی راگەیاندین کە ئەگەر کەش وھەوا رێگر نەبێ لە ھەفتەی داھاتوو ڕێگاکان بە تەندەر رادەگەیەنین.

بۆ ئەم مەبەستەش  لێرەوە زۆر سوپاسی ئەم لایەنانە و بەرێزانە دەکەین کە هاوکار بوون:-
* رێزدار سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
* بەرێز سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم
* نوسینگەی بەرێز سەرۆکی حکومەت
* بەرێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ بوون
* بەرێز بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ بوون
* بەرێزان بەرێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ بوون.


لەگەل رێزدا
پەرلەمانتار
د.زێدان برادۆستی
يتم التشغيل بواسطة Blogger.