ئەمرۆ لە مەراسیمێکدا وەک ئەرکێکی زانستی و خزمەت کردن بەرەوتی زانست لەدەڤەری برادۆست ھەڵساین بە بەخشینی چەندین کتێب لە بەرھەمەکانی خۆم بە قوتابی یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی قوتابخانەکانی ناحیەی سیدەکان.
ئەم مەراسیمە بە ئامادەبوونی بەرێز محمد نصرواللە بەرپرسی لێژنەی سیدەکانی (ی.ق.ک) و بەڕێز (شۆرەش میران) بەرپرسی لقی سۆران ، وە هەڤاڵانی لێژنە ناوچەی سیدەکان بەرێز (اسماعیل مەلا ) بەرپرسی ناوچە و کارگێر و بەرپرسی رێکخراوەکان و میوانانی حکومی و حزبی لە قوتابخانەی دواناوندی کورانی سیدەکان بەرێوەچوو.