أعلان الهيدر

10/17/2019

سەرەتا فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەیانامەیەک لەبارەی کوژرانی رۆژنامەنووس ئامانج بابان بڵاو دەکاتەوە

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەیانامەیەک لەبارەی کوژرانی رۆژنامەنووس ئامانج بابان بڵاو دەکاتەوە


فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج بابان و لانە محەمەدی هاوسەری دەکات.
بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هەواڵی كوژرانی ڕۆژنامەڤان ئامانج بابانی و هاوسەرو منداڵەكەی داخدارو دڵتەنگی كردین، ئەم ڕوداوە لەدیدی ئێمەوە كارێكی ترسنۆكانەو بێ ویژدانانە بوو.
وەك فراكسیۆنی پارتی داوا دەكەین لە دەزگا ئەمنییەكان بکەرانی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئاشكرابكرێن و دەستگیر بکرێن و بە سزای یاسایی
خۆیان بگەیەندرێن.
لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین لەچوار چێوەی كاری یاسایی پەرلەمانی هەموو بەدواداچونێكی پێویست ئەنجامدەدەین.
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان
۱٦/۱٠/۲٠۱۹
يتم التشغيل بواسطة Blogger.