دوای ئەوەی بەوردی لە رەوشی قوتابخانەکانمان پرسی بە ھۆی بوونی کەم و کوری شوێن لە مەرکەزی ناحیە و چەند گوندێک بۆیە داوای ١٥ کابینەی گەورەمان کرد بۆ دەڤەری برادۆست.
لەسەرداواکاری ئێمە پارێزگار و ج پارێزگای ھەولێر رەزامەندیان دا بە پێدانی ١٥ کابنیەی گەورە بۆ دەڤەری برادۆست، ھەر لە سەرداوای ئێمە بەرێز سەرۆکی پەرلەمانیش ئەرکی گواستنەوەی لە ئەستۆ گرت.
بۆیە ئەمرۆ یەکەم کاروانی کابینەکان ھەیشتە دەڤەری برادۆست، بەمەبەستی شوێنکردنەوەی زیاتر بۆ خوێندن.
ئەم کارەش بە ھاوکاری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران و سەرپەرشتیارانی پەروەردەی لە دەڤەری برادۆست ئەنجامدراوە.