بە ناوی خوای بەخشندەو میهرەبان ،
کەسوکاری سەربلندی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، پاریزەرانی وڵات
هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان ، دەنگدەرانی بەرێز
ئەندام و لایەنگر و دۆستانی پارتیمان.....
پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەری بەرز و بڕوابەخۆبوون و هۆشیاریی گەل، بە سەرکردایەتییەکی بەهێز و یەکگرتوو، بە پشتیوانیی جەماوەرە وەفادار و دڵسۆزەکەی، بە هەگبەی پڕ لە هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی، بە بەرنامەو دیدگایەکی ڕوون و نوێ بۆ ئایندە، لە هەلبژاردنی رۆژی ٣٠ ی ٩ ی ٢٠١٨ بەشدارە.
پارتیمان بە رابەرایتی سەرۆک مەسعود بارزانی، کوردستانی لە تیرۆریستانی داعش پاراست و لەبەرامبەر نەهجی دەستورشکینی بەغدا، بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ یەکەمجار لە مێژودا گەلی کوردستانی لە دەوری یەک ئامانج کۆکردەوەو دواتریش بە خوینی رۆلەکانی لە پردێ و سەحێلا، کوردستانی لە پەلاماری نەیارانی مافی دیاریکردنی چارەنوسی گەلی کوردستان پاراست و بە دانانی بەردی بناغەی ئابوری سەربەخۆ رووبەرووی شەری برسیکردنی گەلی کوردستان وەستایەوە، ئیستاش بۆ دەستپێکردنەوەی رەورەوەی ئاوەدانی کوردستان و بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهیز،
پارتی بەردەوام دەبیت لە جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی چڕ و پڕی سیاسی بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی کوردستانیی هاوچەرخ . بەردەوام دەبین لە بەهێزکردن و پاراستنی دەنگ و سەنگ و قورسایی کوردستان و پێداگیریی لە سەر پابەندبوون بە مافە دەستوریەکانمان لە ئیدارەدانی عێراقدا. خەباتی بەردەوام دەکەین بۆ تێگەیاندنی هەموو لایەک لە مافی ڕەوای چارەنووسی گەلی کوردستان و پێشخستن
هاولاتیانی کوردستان چاک دەزانن ، پارتی بەهێز بیت کوردستان بەهێزە، بۆیە پارتی هیزی خۆی ، توانای خۆی زیاتر و زیاتر بەکار دینیت تا لە ٤ سالی ئایندەدا
برەوی زیاتر بە ئیدارە و ئابووری هەریمی کوردستان بدات و ریفۆڕمى گشتی بە جێ بەجیکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی بێنیتە دی.
بۆ فراوانکردنی سەرچاوەکانی داهاتی کوردستان هەنگاو بۆ بریار و راسپاردەو پرۆژە یاسای نوێ یان هەموار کردنی یاسا بەرکارەکان دەگرینە بەر بۆ پێشخستنی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشت وگوزار و خزمەتگوزارییەکانی ژێرخان ، خزمەتکردنی زیاتری پێِشمەرگە قارەمانەکان وکەسوکاری هەمیشە سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
هەولی بێ وچان دەدین بە کردەوە دەرفەتی کاری زیاتر دروست بکەین بۆ گەنجان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ریژەی بێکاری کەمبکەینەوە.
بەردەوام دەبین لەوەی لە رووی تەندروستیی گشتی و پاراستنی خێزانەوە، ریژە و جۆری خزمەتگوزاریەکان باشتر و زیاتر بکەین، بواری پەروەردە و خوێندن و خوێندنی باڵا زیاتر پیشبخەین و لە رووی کلتوور و وەرزش و لاوانەوە ، پەرەپیدانی هەمەلایەنەمان هەبیت و گیانی لیبوردەیی ناو کۆمەلگا قولتر بکەینەوەو پیکەوەژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی بە لەبەر چاوگرتنی جیاوازیەکان ،تۆکمەتر بکەین.
بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کوردستان و پیشخستن و ئاوەدانی زیاتر، بۆ کوردستانیکی بەهێز، دەنگ بە لیستی ١٨٣ ی پارتی بدەن.