أعلان الهيدر

8/08/2018

سەرەتا منارەی قطب لە نزیک شاری دلھی لە ھندستان

منارەی قطب لە نزیک شاری دلھی لە ھندستان

ھەرجارە و شوێنێک
منارەی قطب لە نزیک شاری دلھی لە ھندستان
بەرزترین منارەیە لە ھندستان و دووەم منارەیە لە جیھانی ئیسلامی لە دوای منارە و برجی خیرالدەی ئیشبیلیا.
بەرزییەکەی ٧٢.٥م نزیکەی ٣٧٩ قادرمەی شێوە لولەیی لە خۆ دەگرێت.
لەسەردەمی 
قطب الدین ئابیک
لە سالی ١١٩٣ ز لە بەرد دروستکراوە
ئەم منارەیە چەندی جۆر نەقش و نوسینی ئایاتی قورئانی لە خۆدەگرێت، بۆیە دەتوانین بلێن جوانترین منارەی ئیسلامیە.
ئەم منارەیە مزگەوتشی ھەبووە بەلام بە داخەوە بەشێکی زۆری مزگەوتەکەی رووخاوە.
لە پێش دروستکردنی منارە و مزگەوت ئەم شوێنە پەرستگایەکی ھندی لێبووە بۆیە بەشێک لە بەردەکانی پەرستگا لە منارە و مزگەوت بەکارھێندراون.
لەبەر بەرزی و جوانی ھونەری بیناسازییەکەی لەسەدەی رابردوو لە لیستی کەلەپووری جیھانی تۆمارکراوە.
١٧ / ٣ / ٢٠١٨
زێدان برادۆستی








يتم التشغيل بواسطة Blogger.