8/08/2018
بەشداریکردنمان لە ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابیان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى شوبات، كاتژمێر 10.30 بەیانی.
به ئاماده‌بوونى د. ئه‌حمه‌د دزه‌یى، سه‌رۆكى زانكۆیى سه‌لاحه‌دین و د. كاوه شێروانى، سه‌رۆكى زانكۆیى پۆله‌ته‌كنیكى هه‌ولێر، به‌ڕێزان ڕاگرو یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و زمان و په‌روه‌رده‌ى مه‌خمورو، له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى هه‌رسێ كۆلێژه‌كه‌و لیژنه‌ى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و زمان و په‌روه‌رده‌ى مه‌خمورى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسى حكومى وحزبى و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و قوتابيان، به هاوبه‌شى ئاهه‌نگى یه‌كترناسینى قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌مى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات و زمان و كۆلێژه په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور بۆ ساڵى (2017- 2018) به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا جگه له پێشكه‌شكردنى وتارى هاوبه‌شى هه‌رسێ كۆلێژه‌كه و چه‌ند كورته وتارێك و چه‌ندین نمایش و كارى هونه‌رى و چه‌ند گۆڕانیه‌كیش پێشكه‌شكران.
- بۆچوونت بنووسە