أعلان الهيدر

8/08/2018

سەرەتا مزگەوتی گەورەی شاری جینیە لە ولاتی مالی لە ئەفریقیا

مزگەوتی گەورەی شاری جینیە لە ولاتی مالی لە ئەفریقیا


ھەرجارە و شوێنێک
مزگەوتی گەورەی شاری جینیە لە ولاتی مالی لە ئەفریقیا
سەرسورھێنەرترین و گەورەترین مزگەوت لە جیھان دا.
چونکە لە قۆر دروستکراو.
مێژووی دروستکردنی دەگەرێتەوە بۆ ٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا، وە تاکو ئێستا چەندین جار نۆژەنکراوەتەوە.
بەلام لە سەدەی نوزدە بەشێکی زۆری رووخاوە و لە دواتر لە سالی ١٩٠٧ دروستکراوەتەوە.
ناوی مزگەوت بە ناوی حاکمی ئەو کات کراوە کە ھەڵساوە بە دروست کردنی بە ناوی (کونبورو)
مزگەوت لە سەر بنکەیەکی گەورەی قوری بە بەرزی ٣م دروستکراوە، شێوەکەی نزیک لە چوارگۆشەییە و ٣ منارە لە خۆدەگرێت و ٩٠ کۆلەگەی داری ھەیە.
دەرگای سەرەکی مزگەوت لە دیواری باکورە و دوو بورجی گەورە لە تەنیشتەکانی ھەیە، لەگەل چەند دەرگایەکی لاوەکی تر لە بەشەکانی تر سەرەڕای بوونی چەند برجێک .
ئەم مزگەوتە شوێنی ٢٠٠٠ نوێژکەر دەبێتەوە.
لە کاتی ئەنجام دانی میھرەجانی شعبی لەم شارەدا پێشبرکێ دەکرێت لەسەر سەرکەوت بە دیوارەکانی مزگەوت بەھۆی دارەکانی کە دەرکەوتوون لە دیوارەکاندا بۆ بەشی سەروەی مزگەوت، ھەروەک لە وێنەکاندا دەرکەوتووە.
لە سالی ١٩٨٨ پێشنیار کراوە بۆ لیستی کەلەپووری جیھانی.
٢١ / ٣ / ٢٠١٨
زێدان برادۆستی











يتم التشغيل بواسطة Blogger.